سپای ئیسرائیل سەبارەت بە بەئامانجکردنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران وتی: تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەر بە سپای پاسدارانە.
سپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا زیادی کرد: بەردەوام دەبین لە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی حکومەتی ئێران.
ئیسرائیل بە ئاماژە کردن بە کوشتنی "عەلی شادمانی" لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە تاران، وتی: لە هەموو بەرەکاندا بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکان، دەستکەوتێکی گەورەمان لە ئێران بەدەستهێناوە و شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکمان کردۆتە ئامانج.
سپای ئیسرائیل پێداگری لەوە کردەوە کە هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ئێران، لەوانەش شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی لە ڕووی زەویەوە بۆ سەر ڕووی زەوی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەلئەبیب هەرگیز ڕێگە نادات حکومەتی ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.