لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، گرووپی هاککردنی “گنجشک درنده” کە سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلە، ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەلیکترۆنی وێرانکەردا، تەواوی ژێرخانی داتاکانی بانک سپا، قۆڵی دارایی تاقمی ترۆریستی سپای پاسدارانیان لەناوبردووە.
ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بانکی سپا لە حساباتی گەلانی ئێران وەک ئامرازێک بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی دارایی ترۆر، دەست و پەیوەندەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامەی مووشەکی و چالاکییە ئەتۆمییەکانی کەڵک وەردەگرێت.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کە ئەو گروپە بە وتەی خۆی بە وردبینی و هێزەوە ئەنجامدراوە، نەک هەر دڵی دارایی ڕژێمی خامنەیی کردە ئامانج، بەڵکو پەیامێکی ڕوونیشی بۆ دیکتاتۆر لە تاران نارد: هیچ گۆشەیەکی ژێرخانی ڕژیم لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیل سەلامەت نییە.
ئەو گروپە بانکی سپای بە "دامەزراوەیەکی تایبەت بە خەیاڵە ترۆریستییەکانی دیکتاتۆر" ناوبرد و هۆشداریدا لەوەی کە ئەمە چارەنووسی هەر دامەزراوەیەک بێت کە خزمەت بە سەرکوت و دەستدرێژیی ڕژێم بکات. لە دوای ئەم هێرشە کە بەپێی سەرچاوەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی سپای بە تەواوی تێکداوە، ڕژیمی ئێران جارێکی دیکە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلدا کەوتۆتە سەر ئەژنۆ.