بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە دوێنێوە پاسەوانانی بۆرجەکی چاودێری لە دوو زیندانی قەزالحساری کەرەج و قەرچەکی وەرامین، پۆستەکانیان بەجێهێشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بە شۆڕش لە زیندانی دیزل ئاباد لە کرماشان دەکەن و بە پێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، کۆمەڵێک کەس بە کردەیەکی گشتی لە زیندان یان کەمپی چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵهاتوون.