یسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازیی وڵاتەکەی، هەڕەشەی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئێران کرد و هۆشداریدا لەوەی کە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی هاوشێوەی سەدام حسێن ببێتەوە.
دەفتەری وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک ئەم قسانەی کردووە.
کاتز وتی: “من ئاگاداری بەو دیکتاتۆرەی ڕژیمی ئێران دەدەم کە ئەنجامدانی لە تاوانی جەنگ و تەقاندنی مووشەک بەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیلدا بەردەوام نەبێت، ئەو باشترە چارەنووسی دیکتاتۆری وڵاتی دراوسێی کە هەمان ڕێگەی لە دژی ئیسرائیل هەڵبژارد، بە خاتر بسپێرێ.