دوابەدوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ورد و سەرکەوتوو لەدژی ژێرخانی ئەمنی و سەربازی ڕژیمی ئاخوندی، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پێداگریان لەوە کردەوە؛
"هێزەکانی موساد لە هەموو ناوچەکانی تاران چالاکن، ئەوەی لە پێشە سەرسامت دەکات."
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان ناوەندی نهێنی حکومەت و بنکە ژێرزەمینییەکان و کەسایەتییە سەرەکییەکانی حکومەت کراونەتە ئامانج - بەبێ ئەوەی بچووکترین بەرەنگاریی ڕژیمەکە هەبێت.
تاران بۆ بەکرێگیراوانی حکومەتی ئێران ئیتر ئەمن نییە و لێدانی کۆتاییش نزیکە.