خەباتمێدیا: لەماوەی یەک ساڵی ڕابردووی زایینی دا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە
خەباتمێدیا: لەماوەی یەک ساڵی ڕابردووی زایینی دا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٩ی زایینیدا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە و خۆراسان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی ٤٦ کەسیان ڕوون بۆتەوە و ناسنامەی ٦ کەسی تریان ناڕوونە.
ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠ ١٨ کە حوکمی سێدارەی ٧٠ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرابوو ١٨ حاڵەت واتە ٢٦٠ª کەمی کردووە.
لە سێدارەدانی دوو مێرمنداڵ و ٤ ژن
لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٩ دا حوکمی سێدارەی دوو لاوی کورد کە لەتەمەنی مێرمنداڵی (ژێر ١٨ ساڵ) تووشی تاوان ببوون لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان و حوکمی سێدارەی ٤ ژن لە بەندیخانەکانی سنە ، ئورمیە (٢ حاڵەت) و مەهاباد جێبەجێ کراوە.
جیاکردنەوەی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست: ٤٧ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
ماددە سڕکەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٣٦.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٢١٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٧.٥٠ª کۆی حاڵەتەکان
پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی و باکوور: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٠ªی کۆی حاڵەتەکان