لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل، بەرپرسێکی باڵای تاقمی حوسییەکانی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند؛
“ئێمە دەستوەردان دەکەین بۆ پشتیوانی لە ڕژیمی ئێران لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل، هەروەک چۆن پێشتر دەستوەردانمان کرد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شرۆڤەکارانی ناوچەیی هۆشدارییان داوە لە تەشەنەسەندنی ململانێکان و هاتنە ناوەوەی هاوپەیمانانی ڕژیمی ئێران بۆ بەرەکانی شەڕ.
تاقمی حوسی کە ڕاستەوخۆ لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکییان لە دژی ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانی لە ناوچەکە دەستپێکردووە.