تزاهی هانێگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دژی ڕژیمی ئێران کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردو لەناو دەچێت.
ناوبراو شوێنی فۆردو کە دەکەوێتە قووڵایی ٩٠ مەتر لە زەوی و هەزاران سەنتەرفیوجی پیتاندنی ئۆرانیۆمی تێدایە، بە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکەی ناوبرد.
هانگبی دانی بەوەدانا کە چەکی ئاسایی ئیسرائیل بەس نییە بۆ چوونە ناو دامەزراوەکە و ئەمریکا پێویستی بە بەشداریکردن لە هێرشێکی ئاسمانی دەبێت بۆ لەناوبردنی.
ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندیەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئه مریکا بەردەوامن.