چوارشه‌مه‌ 

28 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمەریکا پێدەچێت ئەمشەو بەشداری شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران بکات

ئەمەریکا پێدەچێت ئەمشەو بەشداری شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران بکات
خبات میدیا

 بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، هەڵسەنگاندنەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەمریکا لە چەند سەعاتی داهاتوودا بە فەرمی بچێتە ناو شەڕی دژ بە حکومەتی ئێران. ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ڕاوێژی گرنگ لە نێوان فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل و بەرپرسانی ئەمەریکا بەردەوامە و ئاستی ئامادەیی هێزە هاوبەشەکان تا ڕادەیەکی بێ وێنە بەرزبووەتەوە. تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن کۆشکی سپی و پنتاگۆنەوە بڵاو نەکراوەتەوە. پێشبینیەکان سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازی واشنتن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە پاش هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانی گرنگی حکومەتی ئێران و هەروەها هۆشداریی توند لە لایەن ڕژێمەوە زیادی کردووە.

7 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمەریکا پێدەچێت ئەمشەو بەشداری شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران بکات

ئەمەریکا پێدەچێت ئەمشەو بەشداری شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران بکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن