دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان حکومەتی ئێران و ئیسرائیل و ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە سپای ئەمریکا لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دۆناڵد ترامپ قسەی بۆ ڕژیمی ئێران کرد و وتی: خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج.
سەرجەم دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەرمانیان پێکراوە شوێنی کارەکانیان بەجێبهێڵن و سەرجەم بۆنە گشتییە پلان بۆ داڕێژراوەکان هەڵبوەشێننەوە.