چوارشه‌مه‌ 

28 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە لە ئەمشەوەوە بچێتە ناو شەڕی دژی حکومەتی ئێران

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە لە ئەمشەوەوە بچێتە ناو شەڕی دژی حکومەتی ئێران
خبات میدیا

دوابەدوای ئەم ڕاگەیاندنە، تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە گۆهەردەشت، کەرەج ڕوویدا و بەرگری ئاسمانی لە تاران چالاک کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە گشتییەکان، ئێوارەی سێشەممە چوار تەقینەوەی گەورە لە نزیک ناوچەی گۆهەردەشت لە کەرەج بیستراوە. 
لە هەمان کاتدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا چالاک کرا و دەنگی تەقەی بەرگریش ڕاگەیەندرا. 
هەروەها سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە دوای هێرشە بێوچانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حکومەتی ئێران، چەندین تەقینەوەی گەورە لە شارەکانی کەرەج، مەلارد، فەردیس، شەهریار و ئەندێشە ڕوویانداوە.
هەروەها دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لە نزیک پارکی ئێلهام کە دەکەوێتە سەر بلواری فردەوسی ڕۆژاوا لە شاری کەرەج بیستراوە.
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە تەنیشت پادگانی گەورەی سەر بە فەیلەقی ترۆریستی سپای پاسداران.

6 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە لە ئەمشەوەوە بچێتە ناو شەڕی دژی حکومەتی ئێران

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە لە ئەمشەوەوە بچێتە ناو شەڕی دژی حکومەتی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن