چوارشه‌مه‌ 

28 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی چەند ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەک و سانتریفیوژ

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی چەند ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەک و سانتریفیوژ
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی جۆزەردانی ٢٠٢١، زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا شوێنی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژیان لە تاران و چەندین ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکیان کردە ئامانج.
ئەو شوێنە بۆ زیادکردنی خێرایی و قەبارەی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دامەزراوە، لەکاتێکدا پیتاندنی لەو ئاستەدا بۆ بەکارهێنانی مەدەنی پێویست نییە.
جگە لەوەش ئەو کارگانەی کە کەرەستەی خاو و پارچەی مووشەکی ڕووکار بۆ سەر ڕووی زەوی و سیستەمی مووشەکی ڕووکار بۆ ئاسمانیان بەرهەم دەهێنا، شکێندرابوون.
ئەم مووشەکانە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دژ بە ئیسرائیل بەکارهێنراون و بەردەوامن لە تەقاندنەوە. ئەم هێرشانە بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنەکانی سپای ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و پیشەسازی مووشەکی ڕژیم.

5 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی چەند ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەک و سانتریفیوژ

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی چەند ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەک و سانتریفیوژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن