پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی موشه‌کی ڕژیم بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان

هێرشی موشه‌کی ڕژیم بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان
xebatmedia

خه‌‌‌باتمیدیا: شەوی چوارشەممە، ١٨ی بەفرانبار، ڕێژیمی ئێران لە هێرشێکی مووشەکیدا، چه‌‌‌ند بنکه‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌ربازی هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا و هاوپه‌‌‌یمانانی له‌‌‌ عێراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان کرده‌‌‌ ئامانج. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایه‌‌‌کان هەریەک لە بنکەی ئاسمانی "عەین ئەسەد"، کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و بنکەی سەربازی فرۆکەخانەی هەولێر لەهەرێمی کوردستان، کە لەوێشدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە کراونه‌‌‌ته‌‌‌ ئامانج.

پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێرشە مووشەکییانەی کراونەتە سەر بنکەی “عەینولئەسەد” و بنکەیەکی نیزامیی دیکەیان لە نیزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە باشووری کوردستان، ڕایگەیاندوە کە خەریکی بەراوردی زیان و خەسارەکانی ئەم هێرشانەن. پێنتاگۆن هەروەها ڕایگەیاندوە کە دۆناڵد تڕامپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی و سەربازیی وڵاتەکەی لە گفتوگۆی به‌‌‌رده‌‌‌وام دایه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکا دژ به‌‌‌و هێرشه‌‌‌ ترسنۆکانه‌‌‌ی ڕژیم.

میدیاکانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕژیم باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن، کە لە هێرشەکەدا میلیشیا چەکدارییە عێراقییەکانی سەر بە ئێرانیش بەشداری پرۆسەی بەئامانجگرتنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بوون، بێئەوەی بەفەرمی ناوی ئەو میلیشیایانە بهێنرێت .

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ئێران ١٢ موشەکی بە دوو بنکەکەدا ناوە ، هەروەها تۆڕی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ژمارەی موشەکەکان ١٥ مووشەک بوون. سەبارەت بە زیانە گیانییەکان راپرتەکان دەستبەجێ ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە .


4 ساڵ و 10 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی موشه‌کی ڕژیم بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان

هێرشی موشه‌کی ڕژیم بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن