لە کاتێکدا هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییە هەستیارەکانی ڕژیم لە تاران، شیراز، تەبرێز و قوم بەردەوامە، عەلی خامنەیی کە هیچ شەرعیەتێکی لە نێو خەڵکی ستەملێکراوی ئێراندا نییە، لە بەیاننامەیەکی گرژ و ئاژاوەگێڕانەدا ئیدیعای کرد: “گەلان ئێران هەرگیز تەسلیم نابن و هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکاش زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە”.
خامنەیی بە دووبارەکردنەوەی دروشمە کۆنەکان هەوڵدەدات پێش بە داڕمانی یەکگرتوویی هێزەکانی بگرێت. بەڵام لەو هەلومەرجەداو، لەناو چوونی بازنەی ئەمنی ڕژیم و چالاک بوونی هەرەزۆری بەرگریی ئاسمانی لە ناوچە شارییەکان و تێکچوونی کۆنترۆڵی ئەمنی، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو لە بازنەیەکی وەهم و ترسدایە.