عەلی بەحرەینی، باڵیۆزی حکومەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران هۆشداری داوەتە واشنتۆن کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەشداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بکات، ئەوا ڕووبەڕووی “وەڵامێکی چەقێنەر” دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، عەلی بەحرەینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، لە ڕوانگەی حکومەتی ئێرانەوە، ئەمریکا “هاوبەشێکە لە هێرشەکانی ئیسرائیل”. ناوبراو ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ڕەنگە حکومەتی ئێران چ هەنگاوێک بگرێتەبەر، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئێران سنوری داناوە و ئەگەر ئەمریکا سنورەکه ببڕێت، ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی ڕژیم دەبێتەوە.
ئیسرائیل ڕۆژی هەینی هێرشە ئاسمانییەکانی دەستپێکرد، دوای ئەوەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کە لە لێواری پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیدایە. هەرچەندە حکومتی ئێران ڕەتیدەکاتەوە چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە داوای "تەسلیمبوونی بێ مەرج"ی حکومەتی ئێرانی کرد.
بەحرەینی لێدوانەکانی ترامپ لەسەر ئەو بابەتە بە “تەواو ناپێویست و زۆر دژمنکارانە” ناوبرد. وتیشی: ناتوانین ئەو قسانە پشتگوێ بخەین. "ئێمە هەستیارین بەرامبەر بەو شتانەی ترامپ دەیڵێت و لە حیسابات و هەڵسەنگاندنەکانماندا لەبەرچاوی دەگرین".