چوارشه‌مه‌ 

28 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەردەلوولی ئەمڕۆی ئیسرائیل تاران دەگرێتەوە

گەردەلوولی ئەمڕۆی ئیسرائیل تاران دەگرێتەوە
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی لە تاران دەستپێکردووە. هەروەها ڕایگەیاندووە، پێش ئەوەی بچنە ئاسمانی ئیسرائیل، حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حکومەتی ئێرانیان ڕێگری کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تویتێکدا نووسیویەتی: زریانێک تاران دەگرێتەوە.
لەکاتێکدا زۆرێک لە دانیشتووانی ناوچەکە هەڵدێن، هێماکانی دەسەڵات لەوان رادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەتی ئێران بۆردومان دەکرێن و لەناو دەچن. بەم زووانە ئامانجی دیکەش بەدوای خۆیدا دێن. دیکتاتۆریەتەکان بەم شێوەیە دەڕووخن.
چەند سەعاتێک پێشتر سپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژ و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی چەکی سەر بە حکومەتی ئێرانیان کردۆتە ئامانج و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون، ڕێگرییان لێکردووە.

6 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەردەلوولی ئەمڕۆی ئیسرائیل تاران دەگرێتەوە

گەردەلوولی ئەمڕۆی ئیسرائیل تاران دەگرێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن