ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردان، دوابەدوای بێدەنگی و درۆی سەرەتایی ڕژیم، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی حکومەتی ئێران ناچار بوو هێرشە قورسەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەی ئەتۆمی خەندەب (ئەراک) ڕابگەینێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیاکانی سەر بە حکومەت بڵاویانکردۆتەوە، تێیدا هاتووەو ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیانێکی بەرفراوان بە بەشێک لە دامەزراوە ناکارامەکان کەوتووە و ئەو بابەتە خراوەتە بەردەم ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی".
لە کاتێکدا کە ڕژیم هەمیشە بانگەشەی "بەرگری بەهێز" و "ئاسایشی تەواوەتی ناوەندە ئەتۆمییەکانی" کردووە، ئێستا دانپێدانانی فەرمی بە هاتنە ناوەوەی سپای ئیسرائیل و لێدانی ورد لە یەکێک لە هەستیارترین کۆمپلێکسەکانی ئەتۆمی حکومەت، فەزیحەیەکی گەورەیە بۆ دامەزراوە ئەمنیەتی و سەربازییەکانی سەر بە بەیتی ڕێبەری ڕژیم.
سەرچاوە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپلێکسی خەنداب ئامادەکاری دەکرد بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە بواری بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆمدا و بە پێچەوانەی بانگەشەی "ناچالاکی"، بەشێک لە ئامێرە پاڵپشتییەکانی بەم دواییە نۆژەنکرابوونەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی ژیانی و ژێرزەمینیی کۆمپلێکسەکە گەیاندووە.