بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی مزگەوتی گەورەی تەجریش و بیناکانی تەنیشتیان لە سەرەتای شەقامی شەریعەتی کردە ئامانج. بە وتەی شایەتحاڵان بڕێکی زۆر دوکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن ئەنجام دەدەن.
ئەم هێرشە دوای شەپۆلێکی هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل دێتە سەر دڵی دامەزراوە و ناوەندەکانی حکومەت لە تاران.