بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ABC، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا هێرشی سەربازی بۆ سەر پێگەی ئەتۆمی فۆردۆ ئەنجام بدات، ئەوا ئەم ئۆپەراسیۆنە بە چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک ئەنجام دەدرێت و تەنها لە یەک هێرشدا سنووردار نابێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆی پلانێکی لەو شێوەیە قووڵایی زۆری دامەزراوەی فۆردو و بەهێزی پێکهاتەی ئەم کۆمپلێکسە ژێرزەمینییەیە. لەسەر بنەمای ئەم هەڵسەنگاندنانە، چەند بۆمبی بەهێز یان بەکارهێنانی تەکنەلۆژی تایبەت پێویستە بۆ لەناوبردنی ئەم دامەزراوەیە بە تەواوی.
پێشتر شارەزایانی سەربازی ئاگاداریان دابوو کە سایتی فۆردۆ یەکێکە لە دامەزراوە ئەتۆمییە خۆڕاگرەکانی حکومەتی ئێران و بژاردە سەربازییەکان لەدژی ئەو شوێنە زۆر ئاڵۆزە.