پێنچ شه‌مه‌ 

29 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حکومەتی ئێران گرۆسی بە خائین ناودەبات

حکومەتی ئێران گرۆسی بە خائین ناودەبات
خبات میدیا

لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە کە حکومەتی ئێران چەکی ئەتۆمی دروست دەکات، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتباری کرد بە "خیانەت" لە بنەماکانی ئاژانس.
لە پۆستێکیدا لەسەر ئێکس، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنەکانی ڕافایل گرۆسی لەگەڵ سکای نیوز و سی ئێن ئێن کە تیایدا ڕەتیکردەوە حکومەتی ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات، نووسیویەتی: “ئەم ڕاستییە لە ڕاپۆرتە لایەنگرییەکەتدا شاردرابووەوە”.
بەقائی ڕاپۆرتی گشتگیری ئاژانس و هەروەها ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی بۆ دەستەی پارێزگارانی بە هۆی پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی حکومەتی ئێران زانی کە ڕژیمی ئێرانی بە پابەندنەبوون بە مەرجەکانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ناوکەیی شەرمەزار کرد. بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران، ئەم بڕیارنامەیە "ئامراز" بوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر حکومەتی ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

9 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حکومەتی ئێران گرۆسی بە خائین ناودەبات

حکومەتی ئێران گرۆسی بە خائین ناودەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن