ئیسحاق هێرتزوگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل لە میانەی سەردانێکی بۆ لای بریندارانی هێرشەکانی ئەم دواییەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا، لێدوانی توند و بێوێنەی دژ بە حکومەتی ئێران دا.
هێرتزۆگ وتی؛
"دەبێت خەبات بۆ داهاتوومان بکەین و واقیع بگۆڕین و ئەوەش بە واتای لێدانی گورزێکی زۆر بەهێزە لە سەری ئەو مارەی کە لە تاران دانیشتووە."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوكییەكانی حکومەتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە لوتکە و هیچ وەڵامێکی فەرمی و کاریگەر لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە نەبینراوە.
شارەزایانی سیاسی لێدوانەکانی سەرۆکی ئیسرائیل بە نیشانەی ئەگەری پەرەسەندنی هێرشەکان و بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خامنەیی وەکوو پێکهاتەی باڵای بڕیاردان لە تاران دەزانن.