خەباتمێدیا:هێڵی هەژاری ئێران لەساڵی 97 بیست وپێنج لەسەد زیادی کردوە .
خەباتمێدیا:هێڵی هەژاری ئێران لەساڵی 97 بیست وپێنج لەسەد زیادی کردوە .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆلینەوەی مەجلیس ،هێڵی هەژاری لە هاوینی ساڵی ۹·،بیست وپێنج لەسەدی زیاد بووە .
لەم ڕاپۆرتە بە ئاماژە بە هەڵاوسان بە تایبەت زیادبوونی نرخی خواردەمەنی ،چاوەڕوان دەکرێ هێڵی هەژاری تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر بێ.
لە بەشێکی راپۆرتی ماڵپەری هەواڵدەری(انتخاب)هاتووە :هێڵی هەژاری تەنیا لەتاران لە هاوینی ساڵی ۹· لە چاو بەهاری ساڵی ۹·،لەدەوەرو بەری ۳۰۰هەزار تمەن بۆ بنەماڵەیەک چوار کەسی زیادبووە،ئەمە دەرخەری ئەوەیە خەڵکی زیاتر دەچنە ژێر هێڵی هەژاری .
ناوەندی لێکوڵینەوەی مەجلیس سیاسەتی دەوڵەتی لە پێوەند بە زیاد کردنی حەق دەست بە بێ قازانج زانی و بە ئاماژە بە بەربڵاوبوونی ژمارەی هێڵی هەژاری لەناوچەی جیاوازدا تەئکیدی کرد:
زیادکردنی حەق دەست لەوناوچەیە کە هەژاری زیاترە و هێڵی هەژاری لە خوارترەوەیە ،دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەکرێکار لە لایەن خاوەنکار دەربکرێ و هەژاری زیاتری بە دواوەیە.