یه‌ک شه‌مه‌ 

2 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چەکی بە هێزی ئەمریکا لە بەرانبەر چەکی بەتاڵی ڕژیمی ئێران

چەکی بە هێزی ئەمریکا لە بەرانبەر چەکی بەتاڵی ڕژیمی ئێران
کامیل نورانی فه‌رد

ێشە و ئاڵوزییەکانی نێوان  ئەمریکا و رژیمی ئێران دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە و لەمێژووی چوار دەیەی دەسەڵاتداری ئاخوندەکان ئەو هەل و مەرجەی ئێستا کەم وێنەبووە. ..

کێشە و ئاڵوزییەکانی نێوان  ئەمریکا و رژیمی ئێران دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە و لەمێژووی چوار دەیەی دەسەڵاتداری ئاخوندەکان ئەو هەل و مەرجەی ئێستا کەم وێنەبووە. بەهاتنی ترامپ قۆناغە نوێیەکە دەستی پێکرد و لەچەند رۆژی  رابردووش بە کوشتنی بەرپرسی سپای قودس گەورەترین زەربە لەدەسەلاتدارانی ئێران درا و ئەوەش لەپاش رووداوی هێرش کردنە سەر باڵویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا  بوو کە بووە هۆی ئەوەی گرژی لە پێوەندیی نێوان ڕژیم و ئەمریکا خێرایی و بەرینبوونەوەێکی زیاتر بەخۆیەوە ببینی و ئەمریکا لەخویندنەوەێکی درووست دا یەکسەر پلاندارێژەر و جێبەجێکاری ئەو پەلاماردانە نایاساییەی بناسێ و  لە ئەنجامدا هێرشی مووشەکی بوسەر کاروانی ماشینەکانی پاسدارقاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری بەرپرسی حەشدی شەعبی جێبەجێکرد  کە  لە جەریانی دا کوژرانی ناوبراون وژمارەێیکی تر لە سپای پاسداران ودەست و پێوەندەکانی لێکەوتەوە. ئەوەی جێگەی تێرامان و سەرەنجە ئەمریکا زانیاریی و مەعلووماتی دەقیقی لەسەر جوولەی رژیمی ئێران ودەست و پێوەندییەکانی ئەو رژێمە لەناوچەکە هەیە و شارەزایی تەواوی ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆکیە هەیە کە رژیمی ئێران،بەناوی جۆراوجۆر لە وەلاتان و بەتایبەتیش لە عێراق پێکی هێناوە و لە بەرژەوەندی خۆی بەکاریان دێنێ .

 ئەمریکا بە باشی دەزانێ حەشدی شەعبی و کەتائبی ئەهلی حەق و دەیان گرووپی تروریستی تر شتێک نین جگە لە گرووپگەڵێکی دەستکردی رژێمی ئاخوندەکان و ناتوانن لە ژێرناوی ئەو گرووپانە خۆیان لە بەرپرسیارەتی کردەوە قێزەونەکانیان بدزنەوە. لە لاییکی ترەوە پەیامی ئەو هێرشە پەیامێکی گورج و بڕ و یەکلاییکەرەوە بوو و زیاتر لەوەی کە کێ لەو روداوە کراوەتە ئامانج پەیامەکانی هێرشەکە جێگەی بایەخ و،لێوردبوونەوەن.

ئەمریکا بەدەسەڵاتدارانی ئێرانی نیشاندا کە دەتوانێ لە هەر کات و لەهەر شوێنیک بیهەوێ زەربەی گەورە لە رژیمی ئاخوندی بوەشێنێ و بە بێ دوودڵی هێز بەکار بێنێ بۆ،وەستاندنی زێدەرۆییەکانی رژیمی تاران. ئەوکاتەی کە هەڵوەشاندنەوەی عەملیاتی تۆڵەستاندنەوەی خستنە خوارەوەی پێهپادەکەی لە لایەن ڕژیمەوە بە،هۆی ئەوەی رێژەی کوژراوەکان کە زیاتر لە سەد و چل کەس دەبوون ، راگەیاند دەرکەوت کە ئەمریکا بەراستی ئەو تێبینیەی رەچاو کردووە و جارێکی تر و لەهەڵەێکی تر باجی هەڵەکانی دەسەلات بە کوشتنی کەسێک دەداتەوە کە هەتا ئاستی کەسی دووهەمی سیستەمی ئاخوندی بەرزکراوەتەوە.

 ئەمریکابە ئامانج گرتنی قاسم سلێمانی دەیهەوێ مکۆربوونی خۆی  لەوەستاندنی رژیم نەک تەنیا لە راست بەرنامەی ئەتومی ئێران بەڵکو سیاسەتی دەستێوەردانە ناوچەیی و جیهانیەکانی رژێم پێشان بدا و  سیاسەتی فشاری لەرادەبەدەر لە،هەموو شکل و چوارچێوەێک بە پراکتیک جێەجێ بکات.

 ئەگەر دەستراگەیشتن بە بەرنامەی ئەتۆمی بە مەترسی دەزاندرێ ئەوە بەهۆی سیاسەتە شەرئەنگێزەکانی ئاخوندان لە ئاستی ناوچە و،جیهاندایە و ئەو دەسەلاتەی کە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکەی هەیە و،خولیای رێبەرایەتی شیعەی لە جیهاندا هەیە، ناتواندرێ رێگەی چوونەناو باشگای ناوکەیی پێ بدرێ و بۆ کەم کردنەوەی مەترسیەکانیش هاوکات دەبێ لەهەر دوو بابەت دەستی ئاخوندان کورت بکریتەوە.

 رووداوەکە  ئەوەندە چاوەروانەکراو بوو بو دەسەلاتدارانی تاران کە ژووری فکری ئاخوندانی بەتەواوی ئاڵۆز کرد و   بەهۆی شۆکی روداوەکە تەنیا هات و هاواری گاڵتاجارانەیان لێ بیندرا و لە زمانی  خۆیان لە تۆڵە سەندنەوەێک هێرشی مووشەکیان کردۆتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق کە لە هەردووکیان زیان بە ئەمریکاییەکان نەگەیشتووە و وا لێک دەدرێتەوە کە ئەو هێرشە تەنیا بو بیرۆرای ناوخۆیی و رازی کردنی ناوخۆی سیستەمی ئاخوندی کراوە و دەسەلات نەیتوانیوە و نەوێراوە وەلامێکی هاوکێشی جووڵەی ئەمریکا بداتەوە.

 رژێمی ئێران چۆتە ناو یاریەکی ترسناک لەگەڵ هێزی گەورەی جیهان و رکابەری هێز ودەسەلاتی لەگەڵ دەکات و بەهۆی چەندین کردوەوە و بێ هەڵوێستی ئەمریکا ئەوەندەی تر ئەو بڕوایەلەلای درووست بووە کە توانایی رووبەروبوونەوەی ئەمریکای هەیە و بەبێ گوێ دانە ئەو راستیانە کەوتبوویە ململانێی ئەو گەورە هێزەی جیهان و بە واتاییک یاری بە ئاگر دەکات و هەموو ئەو دۆخەش لەکاتێکدایەکە  لەبەراوردی هێز و توانایی سەربازیی ئەو دوو وەلاتە پێناسەی سیاسەتی گەمژەیی بو سیاسەتی هەنووکەی ئێران بدۆزریتەوە.

بێگومان دۆخی ئێستا دۆخێکی هەستیارە و ئەگەری روودانی شەرێکی بەرفراونتر لەئارادایە و بچووکترین هەڵەی دەسەلاتدارانی رژێم لێکەوتەی   گەورە و گۆرانکاریی بەرچاو لە ئاستی ناوچەکەی بەدوو دا دێ و ئەوەی روونیشە لە،هەر ئەگەر و بژاردەێێک دەسەلاتدارانی ئاخوندی زیانباری یەکەمی رووداوەکانن و ئەو قوناغەی ئیستا دەسەلات گیرۆدەی بووە قوناغێکە کە روژ لەدووی رۆژ بازنەی  قەیرانەکان زیاتر تەنگ دەبنەوە و دەربازبوون،و،چارەسەر کردنی کێشەکان ئەستەمتر و مەحال دەکات.

ئەوەی روون و ئاشکرایە سیاسەتە شەرئەنگێزییەکانی دەسەلاتدارانی تاران وبەتایبەت،لەوەلاتی عێراق  سەرچاوەی کێشەکانی ئەو وەلاتە و هوکاری رووداوەکانی باڵویزخانەی ئەمریکا بوون و سیاسەتی کورتکردنەوەی دەستی تێکدەرانەی ئاخوندان  سیاسەتێکی درووست و واقعییە کە لەلایەن ئەمریکاوە  بەرەوپێش دەروات. ماوەتەوە ئەوە بوترێ کە ئەگەر ئەو سیاسەتە بە درووستی بەرەوپێش بڕوات و جارێکی تر ئەمریکا فریوی ئاخوندان،نەخوات و شوێن بەرنامە و پلانی دانووستان ورێکەوتن لەگەڵ ئاخوندان نەکەوێ، بێگومان دەوری تێکدەرانەی رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە کەمرەنگ دەکریتەوە و ئاڵوگۆر و وەرچەرخانی ئەرێنی لە ئاستی ناوچەکە وەدی دێ.


4 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەکی بە هێزی ئەمریکا لە بەرانبەر چەکی بەتاڵی ڕژیمی ئێران

چەکی بە هێزی ئەمریکا لە بەرانبەر چەکی بەتاڵی ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن