هه‌ینی 

30 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئینتەرنێتی ئێران بە تەواوەتی پچڕاوە

ئینتەرنێتی ئێران بە تەواوەتی پچڕاوە
خبات میدیا

ڕۆژی چوارشەممە و هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حکومەتی ئێران، ڕژیم خەڵکی ئێرانی لە دەسڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەری کرد.
وەزارەتی پێوەندییەکانی ڕژیم هەمان ڕۆژ بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، بەفەرمی پچڕان و سنووردارکردنەوەی هیڵی ئینتەرنێت لە ئێرانی لە ئەستۆ گرت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس کراوە کە بە مەبەستی پێشگرتن لە ئاژاوەگێڕی دژمن، بڕیاری سنووردارکردن و پچڕاندنی کاتیی ئینتەرنێت دراوە.
ڕێکخراوی نێت بلاکس بەپێی داتاکانی خۆی ڕایگەیاند کە زۆرینەی نزیک لە تەواوی خەڵکی ئێران لە دەسپێڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەری کراون.
دواتریش ڕایانگەیاند کە هەموو پلەتفۆرمە نێونەتەوەییەکان فیلیتێر کراون.
ناوەندی بەرەنگاربوونەوە دژی تاوانە سازماندراوەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵک کرد تاکوو لە گواستنەوەی زانیاری لەسەر بەرنامە دەرەکییەکان و بە تایبەت واتساپ و ئینستاگرام خۆ ببوێرن.
دوابەدوای هەککرانی سیستەمی بانکی سپهە، بەرپرسی پۆلیسی فەتا ڕایگەیاند کە بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە هەواڵی ناڕاست، گەورەنیشاندانی هێرشەکانی ئیسرائیل و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی دەسکرد و گەورەکردنەوەی ڕێژە لە ژمارەی کوژراوان و برینداران تاوانە.

7 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ئینتەرنێتی ئێران بە تەواوەتی پچڕاوە

ئینتەرنێتی ئێران بە تەواوەتی پچڕاوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن