دوابەدوای تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە چیاکانی سوڵتان ئاباد لە شیراز، سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە سپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی نهێنی هەڵدانی مووشەکی سپای پاسدارنی ڕژیمی ئێران.
هێرشەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بووە و ئەو گرتە ڤیدیۆییەی دەستکەوتووە وێرانکارییەکانی ناوچەکە دەردەخات.