سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە سپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە تاران.
به پێی ڕاپۆرته مەیدانییەکان، له ناوچه جیاجیاکانی تاران چه ند تەقینەوەیەکی بەرز بیستراوه .
هاوڵاتییەکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی تاران دەڵێت: دەنگی تەقینەوە بەرزەکان تازە لە سەرووی سەبالانەوە هاتبوو، بەرەو ڕێساڵەت.
ڕاپۆرتێکی دیکە لە دەوروبەری گۆڕەپانی حەوی-تیرەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە تەقینەوەیەک لە زۆر نزیکەوە ڕوویداوە.