حکومەتی فەرانسە لە لێدوانێکی دەگمەندا ڕایگەیاند کە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا و دژایەتی بۆردومانکردنی ژێرخانی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران ناکات.
ئەم هەڵوێستە فەرمییە لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران توندتر بووەتەوە و لە هەمان کاتدا نیگەرانییەکان لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕژیمی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر بووە.
بەرپرسێکی حکومەتی فەرانسە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەوروپا پێداگری لەوە کردەوە؛
"ئێمە پشتیوانی لە هەر ڕێوشوێنێک دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران کە لایەنێکی سەربازیی هەیە."
ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ گۆڕانکارییەکی ڕوون لە هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە ڕێوشوێنە سەربازییەکان بەرانبەر بە دامەزراوە هەستیارەکانی حکومەتی ئێران.