وتەبێژی کۆشکی سپی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند و وتی: پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ئێران بەردەوامن و ترامپ ڕێگە بە ڕژیمی ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، چونکە ڕژیمی ئێران هەڕەشەیەکی وجودییە بۆ سەر ئیسرائیل.
سەرۆک کۆمار دەرفەتی ٦٠ ڕۆژی بە ڕژیمی ئێران دابوو و لە ڕۆژی ٦١دا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو دەسەڵاتە.
سەرۆک ترامپ لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر حکومەتی ئێران دەدات.