بە پێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە لایەن هاووڵاتییانەوە نێردراوە، سپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی نوێی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی رژیمی لە ڕۆژئاوای تاران دەستپێکردووە.
ئەم هێرشانە لە ناوچەگەلێک لەوانە تێهرانسەر، مەرزداران و ئاریاشەهر ڕوویاندا و هاوكات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕژیمی ئێران چالاک کرا.
شایەتحاڵەکان باسیان لە چەند تەقینەوەیەکی بەرز و تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەیەکی فراوانی ڕۆژئاوای تاران، لە باکوورەوە بۆ باشوور كردووە.