بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كاناڵی ١١ی تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل زیاتر لە نیوەی مووشەکهاوێژەکانی حکومەتی ئێرانی لەناوبردووە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە توانای بەرگریی ئیسرائیل لە بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران وتی: ئێمە لانچەرەکانیان دەکەینە ئامانج، گرنگ نییە چەند مووشەکیان هەیە، گرنگ ئەوەیە کە ئێستا چەند مووشەک هەڵگریان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەوتنی زۆرمان لەم بوارەدا بەدەستهێناوە، پێموایە زیاتر لە نیوەی ئامێرە هەڵگرەکانیانمان لەناوبردووە.
سپای ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە نزیکەی لەسەدا ٤٠ی مووشەکهاوێژەکانی حکومەتی ئێران لەناو چوون.