لە بەیاننامەیەکدا یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی، ئاگاداری دایە حزبوڵڵای لوبنان لە هەر دەستوەردانێکی شەڕی بەردەوامی ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل، ئەوەش دوای ئەوەی نەعیم قاسم، هەڕەشەی پشتگیری ڕژیمی ئێران دەکات.
کاتز لە بەیاننامەکەدا گوتی: ئامۆژگاری حیزبووڵای لوبنان دەکەم کە وریا بن و درک بەوە بکەن، ئیسرائیل سەبر و ئارامیی لەدەست داوە لەگەڵ ئەو ترۆریستانەی هەڕەشەی لێدەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر ترۆر هەبێت، چیتر حزبوڵڵا نامێنێت"