بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "سرووش یوسفزادە" بە بێ فەرمانی قەزایی لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکی ڕژیمی ئێرانەوە گیراوە و دەستیان بە سەر كەلوپەلی تایبەتی و موبایلی خۆی و باوك و براكەیدا گرت.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی لێکێنراوەتە ناوبراو، لەبەردەستدا نییە.