هه‌ینی 

30 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری بیدگە

هێرشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری بیدگە
خبات میدیا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل ناوچەی بیدگنەی گرتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، توندی تەقینەوەکە زۆر زیاتر بووە لە هێرشەکانی پێشوو و لەرزەکانی لە چەند شارێکی دەوروبەری هەستی پێکراوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، کە بەبێ دەنگ وەرگیراون، ستوونی دووكەڵی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکەدا دەردەخەن. بە پێی گومانەكان، ڕەنگە ئەو دووكەڵەی كە دەبینرێ، هۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لەو مووشەکانە بووبێت کە ڕژیمی ئێران هاویشتویەتی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە ڕادە یان ئەگەری زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

5 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری بیدگە

هێرشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری بیدگە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن