نزیکەی سەعاتی ١٠:٤٠ خولەکی بەیانیی ڕۆژی هەینی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە گەڕەکی گیشا کردە ئامانج.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هێرشەکە ڕاستەوخۆ بەر بینای "نان سەحەر" کەوتووە و زیانێکی زۆری بە دوو نهۆمی سەرەوەی بیناکە گەیاندووە.
شایەتحاڵەکان دەڵێن لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا یەکێک لە دانیشتووانی لە نهۆمی سەرەوە فڕێدراوەتە خوارەوە.
دیمەنە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە دووكەڵێكی زۆر لە باڵەخانەکەوە بەرز دەبێتەوە.