ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەر بە سپای ترۆریستی سپای پاسداران، هەواڵی گرتنی ٣٠ هاووڵاتی لە پارێزگای هەمەدان بە تۆمەتی لکێندراوی "سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" بڵاوکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، میدیای دەوڵەتی هەواڵی گرتنی دەیان کەسی دیکەیان لە شارەکان ئێران بە تۆمەتی لکیندراوی وەک "پشتیوانیکردنی ئیسرائیل" یان "هاوکاری لەگەڵ موساد لە بواری هەواڵگریدا" بڵاوکردەوە.
داواکاری گشتی هەمەدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی فراوانی ئەمنی و بە تۆمەتی لکێندراوی “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل” دەستگیرکراون. داواشی لە هاووڵاتیان کرد، هەر چالاکییەکی گوماناوی لە دەوروبەریان ئاگاداری دەزگا ئەمنییەکان بکەن.
هەرچەندە بەرپرسان زانیارییان لەبارەی ناسنامە، پرۆسەی گرتن، یان ناسنامەی گیراوەکان نەداوە، بەڵام ئەم گرتنانە دوای شەپۆلێکی بەرفراوانی گرتنی هاوشێوە لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشان دێت.