دوابەدوای شەپۆلی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران، سەرچاوە خۆجێییەکان لە شیراز ڕاپۆرتیان دا کە سەعاتی ٨ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۳۰ی جۆزەردان ناوچەی چیای دراک کراوەتە ئامانج.
چیای دراک بە یەکێک لە خاڵە ستراتژیکەکانی ڕۆژئاوای شیراز دادەنرێت کە دەوترێت سپای ترۆریستی سپای پاسداران بنکە و سیستەمی نهێنی تێدا جێگیر کردووە.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ورد و فرە قۆناغییەکانی سوپای ئیسرائیل لە دژی ژێرخانی سەربازی و شاراوەی ڕژیمی ئێران لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام درا.