هه‌ینی 

30 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم لە تاران

سپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم لە تاران
خبات میدیا

دوابەدوای شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر پێکهاتە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران، سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ڕێنمایی هەواڵگری ورد، بارەگای سەرەکی فەرماندەیی پۆلیس و بارەگای یەکە تایبەتەکانی هێزی پۆلیسی ڕژیمی ئێرانیان لە تاران کردە ئامانج.
ئەم ناوەندانە لە دامودەزگا سەرەکییەکانن کە لەم ساڵانەی دواییدا ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان سەرکوت دەکەن و چەندین جار ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان لە سەرکوتی شەقام و گرتنی بەکۆمەڵ و شکەنجەدانی خۆپیشاندەران گێڕاوە.
ئەم هێرشانە بە وردبینییەکی بەرز و بە ئامانجی ناوەندەکانی فەرماندەیی ئەنجام دراون و بەپێی سەرچاوەکان زیانی گیانی بەرچاو بە هێزەکانی پۆلیس کەوتووە. تا ئێستا بەرپرسانی حکومەت کاردانەوەیان بەرانبەر بەو هێرشانە نەبووە.

7 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم لە تاران

سپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم لە تاران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن