هه‌ینی 

30 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی زانایەکی ئەتۆمی ڕژیم

هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی زانایەکی ئەتۆمی ڕژیم
خبات میدیا

دوابەدوای تەقینەوەیەک لە گەڕەکی گیشە لە ناوەڕاستی تاران، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆژنامەی شەرقیان ڕاگەیاند کە ئامانجی سەرەکی هێرشەکە زانایەکی ئەتۆمی حکومەتی ئێران بووە. هەروەها میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە چوارچێوەی “ئۆپەراسیۆنی نارنیا” شارەزایەکی رژیمی ئێران کراوەتە ئامانج.
ڕۆژی هەینی ۳۰ی جۆزەردان، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی “هەم میهەن” وێنەی تەقینەوەکەی گەڕەکی گیشەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی ناوچەکە بووە.
لەلایەکی دیکەوە دوو دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بە ناوەکانی یەدیوت ئەهرۆنۆت و ئیسرائیل حەیۆم بڵاویان کردەوە کە ماڵی یەکێک لە "زانایانی ئەتۆمی" ڕژیمی ئێران لە یەکێک لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر تاران کراوەتە ئامانج. هەرچەندە میدیاکان ناوی ئامانجەکەیان نەخستەڕوو، بەڵام نووسیویانە کە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی دەرکەوتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاپارتمانێک لە ناوەڕاستی تاران لە ئامانجەکانی هێرشەکانی سەعاتەکانی سەرەتای ڕۆژی هەینیدا بووە. ئەو وێنانەی کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە، هێرشێک بۆ سەر نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەیەکی گەڕەکی گەیشە نیشان دەدەن.

6 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی زانایەکی ئەتۆمی ڕژیم

هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی زانایەکی ئەتۆمی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن