بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤، مووشەک هەڵگر و هەلیکۆپتەرێکی سەربازیێ حکومەتی ئێران کە لە نزیك دەرمانگای گوندی میانڕاهان، سەر بە بەشی دینەوەر (پارێزگای کرماشان) جێگیر بوون، لە هێرشێکی ورددا لەلایەن سپای ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان، توندی تەقینەوەکە و شەپۆلی لێدانەكە زیانی بە بینای دەرمانگاكە گەیاندووە و دۆخی پزیشکیی ناوچەکەی تێکداوە.
ڕژیمی ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە جێگیرکردنی کەرەستەی سەربازی لە ناوەندە مەدەنییەکان و چەندین جار شوێنەکانی وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە، مزگەوت و ناوەندە گشتیەکانی بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییە سەربازییەکان و هەڵدانی مووشەک بەکارهێناوە.