بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز، ئەمریکا لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە ناردنی ٥٢ فڕۆکەی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکاریی بۆ ئەگەری شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئێران کردووە.
ئەم فڕۆکانە بریتین لە ١٢ فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ کە لە بەریتانیاوە گواستراونەتەوە و فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٢٢ کە لە ڕێگای ناوچەکەدان. لەو ژمارەیەش ٣٢ فڕۆکە بۆ گواستنەوەی سەرباز یان کەرەستە، ١٢ فڕۆکە بۆ گەیاندنی سووتەمەنیی ئاسمانی و ٢ فڕۆکەش بۆ ئۆپەراسیۆنی شناسایی.
ئەم جموجۆڵە سەربازییە بەرفراوانانە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاماژەن بۆ زیادبوونی گرژیەكان و ئامادەییی ئەمریکا بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژیمی ئیران.