بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، بە پشت بەستن بە سێ بەرپرسی حکومەتی ئێران، خامنەیی بە هۆی نیگەرانییەکانی بە ئامانجگرتنی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ڕووی لە پەناگایەکی ژێرزەمینیی کردووە و پەیوەندییە ئەلیکترۆنیەکانی پچڕاندووەو لە ڕێگەی کەسێکی متمانەپێکراوەوە پەیوەندی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان هەیە و سێ ئاخوندی وەک جێنشینی ئەگەری ناساندووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، خامنەیی زنجیرەیەک جێنشینی بۆ فەرماندەیی سەربازی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری کوژرانی فەرماندە باڵاکاندا جێگرەوەی ئامادە هەبێت. بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئاخوندی بەنهێنی خۆیان بۆ سیناریۆی جۆراوجۆر ئامادە دەکەن، لە کاتێکدا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل توندتر دەبێت و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە چوونە ناو ململانێکانی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە.