لە کاتێکدا کە میدیای دەوڵەتی هەوڵی پەردەپۆشکردنی ڕادەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئەم دواییەی سپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی زانیاریی دەسەڵاتی ئاخوندی دەدەن، دیمەنی ڕوونی سووتانی تەواوەتی بینای پۆلیسی فەتا لە تاران ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن.
ئەو بینایە دەکەوێتە نزیک نەخۆشخانەی ڕەسووڵ ئەکرەم، یەکێک بووە لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆنترۆڵ و سایبێریی هاووڵاتیان و چالاکوانان و هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و چاودێریکردنی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانی خەڵک.