خەباتمێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا, ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 20ی بەفرانبار، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبونی هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئامریکا،
خەباتمێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا, ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 20ی بەفرانبار، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبونی هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئامریکا، مایک پەمپێئۆ و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ستیڤن منوچن، گەمارۆی تازەیان بۆسەر ڕژیم ڕاگەیاند.
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دوای هێرشەکانی ڕژیم بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، ترەمپ بڕیاری سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێران داوە. ناوبراو ووتی گەمارۆکان کاریگەری جیددیان دەبێ و بەرپرسانی پلە باڵای ڕژیم و هەندێک شیرکەت و ناوەندی بازرگانی دەگرێتەوە کە لەگەڵ ڕژیم مامەڵەیان کردوە.
هاوکات وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ڕژیم تا ئەوکاتەی ئێران مامەڵەی خۆی دەگۆڕێت بەردەوامیی دەبێت.
گەمارۆ نوێیەکان ۸بەرپرس و کۆمەڵێک شیرکەتی ئەو ڕژیمە دەگرێتەوە. بەپێی ڕاگەیاندراوەکە هەریەک لە، عەلی عەبوڵڵاهی،ڕێکخەری ستادی گشتی هێزە چەکدارەکان،محەممەد ڕەزا ئاشتیانی بەرپرسی ستادی گشتی هێزە چەکدارەکان،موحسین قومی جێگری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی دەفتەری ڕێبەری ڕژیم ،موحسین ڕەزایی بەڕێوەبەری دیاری کردنی نیزام،عەلی شەمخانی بەڕێوەبەری شۆرای ئەمنیەتی ڕژیم،غوڵامڕەزا سلێمانی بەرپرسی سازمانی بەسیجی هەژاران،محەممەد ڕەزا نەقدی جێگری هاو ئاهەنگی سپای پاسداران و عەلی ئەسغەر حیجازی جێگری دەفتەری ڕێبەری ڕژیم لەو کەسانەن کە ناویان لەنێو لیستی گەمارۆکان دایە.
هەروەها نێوی شیرکەتەکانیش بەم شێوەیەن:
شیرکەتی ئەلەمنیۆمی مەهدی، شیرکەتی ئاسن و پۆڵای ئافرا، شیرکەتی مەعدەنی و پیشەسازی چادرملو، شیرکەتی پۆڵای ئیسفەهان، شیرکەتی پیشەسازی و مەعدەنی گول گەهر، شیرکەتی پۆڵای هورموزگان، شیرکەتی پۆڵای ئالیاژی ئێران، شیرکەتی ئەلەمنیۆمی ئێران، شیرکەتی ئاسن و پۆڵای غەدیری ئێرانیان، هتد......