سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ: رژیمی ئێران دەبێت لە نێوان ئاشتی و کارەساتێکی گەورەتردا یەکێکیان هەڵبژێرێت

ترەمپ: رژیمی ئێران دەبێت لە نێوان ئاشتی و کارەساتێکی گەورەتردا یەکێکیان هەڵبژێرێت
خبات میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی "بەتەواوی " بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهانیانی لەناوبرد. ناوبراو هۆشداریی بە رژیمی ئێراندا کە لە نێوان "ئاشتی" یان "کارەساتێکی گەورەتر" هەڵبژێرێت.

ترەمپ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا لە کۆشکی سپییەوە ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانی ئەمریکا "سەرکەوتنێکی سەربازی سەرسوڕهێنەر" بووە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرچووە. پێداگری لەوەش کردەوە کە ئەگەر رژیمی ئێران بە خێرایی ئاشتی هەڵنەبژێرێت، ئامانجەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بە " وردبینی و خێرایی و لێهاتوویی" هێرش دەکرێنە سەری.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە وتارەکەیدا وتی: رژیمی ئێران چل ساڵە دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل" دەڵێتەوە. هەروەها رژیمی ئێران لە گیانلەدەستدانی سەدان ئەمریکی و "سەدان هەزار" هاووڵاتیی وڵاتانی جۆراوجۆر بە بەرپرسیار زانی.

ترەمپ هەروەها ستایشی هاوکارییە نزیکەکانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و وتی، “ئێمە وەک تیمێکی باش کارمان کردووە بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشە ترسناکە بۆ سەر ئیسرائیل”. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی ئەمشەو"سەختتر و ڕەنگە کوشندەتر" ئۆپەراسیۆن بووە، بەڵام ئامانجی دیکە بۆ ئەگەری هێرشەکانی داهاتوو هەیە.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە رژیمی ئێران کە ئەگەر "ئاشتی" قبوڵ نەکات، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەختتر دەبێتەوە و گوتی، "ئەوە یا ئاشتی دەبێت یان رژیمی ئێران ڕووبەڕووی کارەساتێکی زۆر گەورەتر لەوەی لە هەشت ڕۆژی ڕابردوودا بینیومانە دەبێتەوە ".

9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ: رژیمی ئێران دەبێت لە نێوان ئاشتی و کارەساتێکی گەورەتردا یەکێکیان هەڵبژێرێت

ترەمپ: رژیمی ئێران دەبێت لە نێوان ئاشتی و کارەساتێکی گەورەتردا یەکێکیان هەڵبژێرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن