سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی سەرکەوتووی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران

هێرشی سەرکەوتووی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران
خبات میدیا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشە زۆر سەرکەوتووەکانیان بۆ سەر سێ شوێنی ئەتۆمی رژیمی ئێران، لەوانە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان تەواو کردووە و ئێستا ئاسمانی ئێرانیان بەجێهێشتووە.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی “شوشیال ترۆث” وتی: لە هێرشەکەی ئامریکادا بارێکی تەواو بۆمب لە دامەزراوەی فۆردۆوە کەوتە خوارەوە، قورسترین بۆمبەکان کێشیان ١٤ تەن بوو، ئێستا هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە بۆ بنکە”.
ناوبراو زیادی کرد: پیرۆزە لە جەنگاوەرە گەورەکانی ئامریکامان؛ هیچ هێزێکی سەربازی دیکەی جیهان نەیدەتوانی ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، ئێستا کاتی ئاشتییە!”
هەر لەو پێوەندییەدا، بەرپرسێکی ئامریکایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە هێرشی سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی حکومتی ئێران، فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-2 بەکارهێنراون.
ئەم چالاکییە سەربازییەی ئەمریکا لە کاتێکدا بوو کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران پێی ناوەتە دەیەمین ڕۆژی خۆیەوە و تا ئێستاش هێرشی بەرانبەر بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، تەلئەبیب واشنتۆنی ئاگادارکردۆتەوە کە ڕەنگە بەشێوەیەکی سەربەخۆ بنکەی ئەتۆمی فۆردو بکاتە ئامانج پێش وادەی دوو حەوتوویی ترامپ.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل وێنەی بۆردومانی بنکەی ئەتۆمی ژێرزەمینیی حکومتی ئێرانی  لەفۆردۆ نیشان دا.
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتژیکی بی ٢ی ئەمریکی بەشدارییان لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کردووە.
ئاژانسه هەواڵییەکه لەو بارەیەوه ڕایگەیاند که هیچ ماددەیەکی تیشکدەر لە سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەدا نەبووە کە لە ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆ بۆردومان کراون.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز بە بەرپرسانی ڕژیمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، دەبێت دەستبەجێ ڕابگرن، ئەگەرنا جارێکی دیکە هێرش دەکرێتە سەریان. پێویستە دەستبەجێ ڕوو لە گەیشتن بە ئاشتی بکەن. "ئەمشەو سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەرمان بەدەستهێناوە".
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەتی ئێران لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە پێویستە دەستبەجێ خەڵک لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دوور بکەونەوە. هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی یان کارمەندێکی سەربازی لە ناوچەکەدا بە ئامانجێکی شەرعی دادەنرێت.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی حکومتی ئێران بە دانپێدانانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردو، ئەم کارەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی پەیماننامەی (NPT) زانی و وێڕای داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەو هێرشە شەرمەزار بکەن، هەروەها پێداگری لە بەردەوامی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران سێ شوێنی ئەتۆمی خۆی چۆڵ کردووە ماوەیەک لەمەوبەر.
لە بەرانبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس خوازیاری ڕاگرتنی گرژییەکان بوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران لە ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆی بە "لێدانی ورد" وەسف کرد و ئامانجی خۆی لە ناوبردنی توانای پیتاندنی ئۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران و ڕاگرتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ڕاگەیاند. ترامپ ڕژیمی ئێرانی بە پێشەنگی و پشتیوانی سەرەکی بۆ ترۆری نێودەوڵەتی ناوبرد.
ترامپ وێڕای ڕاگەیاندنی هێرشەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوو و نایاب و وێرانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆ، پێداگری لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئێران دەبێ ڕوو لە ئاشتی بکات و ئەگەر ئەو کارە نەکات، هێرشەکانی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبن. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها  پێداگری لەوە کرد کە ڕژیمی ئێران دەبێ لە نێوان کارەسات یان ئاشتی هەڵبژێرێت.
هەروەها ڕێکخراوی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی تیشکی ئەتۆمی سعودیە ڕایگەیاند کە هیچ تیشکێکی زیانبەخش لەناو شانشینی سعودیە یان وڵاتانی کەنداودا دەستنیشان نەکراوە.

9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی سەرکەوتووی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران

هێرشی سەرکەوتووی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن