ئەمرۆ یەکشەممە ۱ی پووشپەڕ ۱۴۰۳، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا ڕایگەیاند "بڕیارەکان بۆ هێرش کردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، بە هێزێکی زۆر باشی ئەمەریکاوە مێژوو دەگۆڕێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشکردنەکانی ڕابردوودا ئیسرائیل کارێکی زۆر باشی کردووە، بەڵام بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی حکومەتی ئێران، ئەمەریکا کارێکی ناوازەی کرد، وا دەکات ئەوەی وڵاتانی دیکە دەیانەوێت بکرێت، لەم ساتەدا مێژوو تۆمار دەکرێت.
دەشڵێت: دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا وا دەکات ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو خۆشگوزەرانی و داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.
وتیشی: من و سەرۆکی ئەمەریکا هەموو کات وتوومانە؛ ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە دێت، ئێستا هێز هات، بەدوایدا ئاشتی دێت.
بنیامین ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند "ئەمشەو سەرۆک ترامپ و ئەمەریکا زۆر بەهێزەوە وەڵامییان دایەوە، سەرۆک ترامپ؛ من و گەلی ئیسرائیل و هێزی شارستانییەت سپاست دەکەین، خودا ئاگای لە ئەمەریکا و ئیسرائیل بێت، ئەو هاوپەیمانییە باشەمان هەر بمێنێت.