سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ ۱۴۰۴، دەزگای قەزایی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕایگەیاند کە کەسێک بە ناوی مەجید موسەیبی بە تۆمەتی لکێندراوی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لە سێدارە دراوە.
ئەمە دووەمین لەسێدارەدان بە تۆمەتی وەپاڵنراوی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لە ئێرانە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا کە ڕژیمی ئێران وەک تۆڵەیەک بۆ شکستەکانی بەرانبەر بە ئیسرائیل دەیکات.