بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەەدانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "گرڕەحمەت"ی ناوچەی پیرانشار بە ناوی "ئاریان مەشایخ" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لەو شارە گیراوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سەیدڕەحمان حوسێنی"، تەمەن ٥٨ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییانە کراوە، لەبەردەستدا نییە.