سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئـامانج لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی حکومەتی ئێران، کەمکردنەوەی هەڕەشە بووە.
ڕۆژێ یەکشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەیامێکدا، لە دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی حکومەتی ئێران، ڕایگەیاند "ناکرێت هەرگیز ڕێگە بە حکومەتی ئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەر بۆیە ئەوەی ئەمەریکا کردوویەتی، هەنگاوێک بووە لە پێناو کەمکردنەوەی هەڕەشەکان."
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دووپاتی کردووەتەوە "دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و پێویستە سەقامگریی ناوچەکە کاری لە پێشینە بێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.