بە پێی ڕاپۆرتە خەڵكییەكان، نزیکەی سەعات ١٢:٤٠ خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی حەکیمیە لە ڕۆژهەڵاتی تاران ڕوویدا.
سەرچاوەكان باسیان لەوە کردووە کە پێدەچێت تەقینەوەکە پەیوەندیی بە زانکۆی ئەفسەری سپای پاسدارانەوە هەبێت لەسەر ڕێگەی بابایی یان کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ڕژیم، لە پشت شاخەکانی ناوچەکە، هاوشێوەی تەقینەوەکانی پێشووی کۆمەڵگە پیشەسازییەکانی بەرگریی حەکیمیە.